شاره‌وانى: سبه‌ى تیمه‌كان ده‌نێرین
گه‌شتیاران (كه‌ندا خڕێ)ى هه‌ریریان پڕ زبڵ و خاشاك كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى هه‌ریر، شوێنێكى گه‌شتیاری سه‌ره‌نجڕاكێش هه‌یه به‌ناوى (كه‌ندا خڕێ)، له چه‌ند رۆژى رابردوودا گه‌شتیارێكی زۆر رووی تێكردووه و پڕیان كردووه له زبڵ و خاشاك، شاره‌وانیش ده‌ڵێت، سبه‌ى تیمه‌كانیان ده‌نێرن.
كه‌ندا خرێ، كه‌وتووه‌ته نێوان گونده‌كانى په‌كده‌ر و گۆسكه و نزیكه گوندى بێسارانه و لایه‌كى كه‌وتووه‌ته لاى هاوینه‌هه‌وارى شێخ توڕاب و نزیكیشه له زێی گه‌وره.
سۆزدار ئه‌حمه‌د، یه‌كێك له ژینگه‌پارێزه چالاكه‌كانى سنوورى هه‌ریر، سه‌ردانى ئه‌و شوێنه‌ى كردووه، كه بینیویه‌تى گه‌شتیاران به فڕێدانى زبڵ و خاشاكه‌كانیان شوێنه‌كه‌یان شێواندووه، چه‌ند گرته ڤیدیۆیه‌ك و چه‌ندین وێنه‌ى ئه‌و شوێنه‌ى گرتووه.
سۆزدار به 964ـى وت، به‌م زووانه له دوو كاتى جیاواز سه‌ردانى ئه‌و شوێنه‌ى كردووه، جاری یه‌كه‌میان مانگێك له‌مه‌وبه‌ر بوو شوێنه‌كه زۆر پاك و ته‌میز بوو، به‌ڵام جاری دووه‌میان كه دوێنێ سه‌ردانى كردووه، شوێنه گه‌شتیارییه‌كه پڕ له زبڵ و خاشاك و پاشماوه‌ى گه‌شتیاران بوبوو.
وتیشی “به‌هۆى ئه‌وه‌ى شوێنێكی سه‌ره‌نجڕاكێشه گه‌شتیارێكی زۆر رووى تێده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌شێوێندراوى به‌جێی ده‌هێڵن”.
964 په‌یوه‌ندی به بێوار عه‌دنان، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاى هه‌ریر كرد، بێئاگابوو له‌وه‌ى كه ئه‌و شوێنه زبڵ و پاشماوه‌ى گه‌شتیارانى لێبێت، چونكه ده‌ڵێت هه‌فتانه رۆژێك تیمه‌كانیان بۆ ته‌واوى شوێنه‌كانى سنوورى هه‌ریر ده‌رده‌چن و پاكیان ده‌كه‌نه‌وه.
وتیشی “هه‌موو شه‌ممه‌یه‌ك شوێنه‌كان پاكده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ نه‌چووبنه كه‌ندا خرێ، به‌دڵنیاییه‌وه سبه‌ى زوو ده‌یاننێرین بۆ پاككردنه‌وه‌ى”.
سه‌رۆكى شاره‌وانى، داوا له گه‌شتیار و سه‌ردانیكاران ئه‌و شوێنانه ده‌كات، كه پاكوخاوێنیان بپارێزن، چونكه بۆ پشوودان دێنه ئه‌م شوێنانه .