شارەوانی سەرپەرشتی دەکات

دەروازە پڕ چاڵەکەی کەرکوک بۆ سلێمانی قیر رێژ دەکرێت

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەوەی لە سلێمانییەوە چوبێتە ناو کەرکوک، تامی چاڵە زۆر و قوڵەکانی دەروازەی کەرکوکی کردووە، شارەوانی شارەکە دەستیکردووە بە سەرلەنوێ قیرکردنەوەی شەقامەکە و دەروازەکەی، ئەو چاڵانەی پێشتر هەبوون ئیت تێیدا نامێنێ.

ئەمڕۆ شەممە 18.5.2024، ئەندازیار ئەحمەد عومەر بەڕێوەبەری شارەوانی کەرکوک سەردانی تیمە خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی کردووە.

ئیدارەی شارەوانی کەرکوک لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت،”لە سەردانێکی مەیدانیدا پڕۆژەی قیرتاوکردنی شەقامی جووتسایدی رێگای کەرکوک بۆ سلێمانی بەسەرکراوەتەوە، کە پلانی ئیدارەی کەرکوکە و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی کەرکوک ئەنجام دەدرێت”.

شارەوانی لە بڵاوکراوەکەیدا دەڵێت، “بەڕێوەبەری شارەوانی کەرکوک جەختی لە کارکردن وەک تیمێک کردەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، پلانی بەڕێوەبەرایەتییەکە وایە، سەرجەم کەرتەکانی شارەوانی بچنە چوارچێوەی پلانی خزمەتگوزارییەوە بەبێ جیاوازی”.

ئەندازیار خەبات ئەسعەد راوێژکاری کاروباری ئاوەدانکردنەوەی لە پارێزگای کەرکوک بە 964ـی وتووە، “وەزارەتی ئاودانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق رەزامەندی داوە بە نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی رێگەی نێوان کەرکوک بۆ چەمچەماڵ بە بڕی 40 ملیار دینار”، لەو نێوەندەسدا دەروازەی کەرکوک.

هەردوو شەقامی هاتن و رۆیشتن فراوان دەکرێت بە 12 مەتر بۆ هەرلایەک، “قیرکردن و نۆژەنکردنەوەی رێگاکان لە بەردەم کۆلیژی قەڵەم لە کەرکوک دەستپێدەکات تاوەکو بازگەی بانی مەقان لە نزیک چەمچەماڵ”، ئەندازیار خەبات ئەسعەد وای وت.

رێگەی سەرەکی کەرکوک - سلێمانی رووناک دەکرێتەوە

رێگەی سەرەکی کەرکوک - سلێمانی رووناک دەکرێتەوە

شۆفێرانى بارهەڵگر رێگاى کەرکوک بەغدایان داخست

شۆفێرانى بارهەڵگر رێگاى کەرکوک بەغدایان داخست