تەنیا کچەکە دۆزراوەتەوە
“تەرمی منداڵە یەک ساڵانەکە لە رووباری دیجلە دیار نییە”
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
تەرمی کچە 18 ساڵانەکەی سحێلا دوزڕاوەتەوە و رەوانەی پزیشکی داد کرا، بەڵام چارەنووسی ئامۆزاکەی کە لەگەڵیدا کەوتنە رووباری دیجلەوە تا ئێستا نادیارە.
بەیانی ئەمرۆ شەممە 18.5.2024، کاتژمێر 10:20 خولەک، لە کۆمەڵگای سحێلا لە خۆرئاوای زاخۆ، کچێکی تەمەن 18 ساڵان بەناوی (ج،ح،ش) و ئامۆزاکەی کە تەمەن یەک ساڵە و ناوی (أ،ی،أ) هەردووکیان کەوتنە ئاوەوە و پۆلیس دەڵێ، “خنکاون”، دوای چوار کاتژمێر بەرگری شارستانی زاخۆ توانیان تەرمی کچەکە بدۆزنەوە و تا ئێستا منداڵە تەمەن یەک ساڵانەکە نە دۆزڕاوەتەوە.
ئەمیر عەلی، بەرێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی زاخۆ بە 964 وت، “دوای هێنانی تەرمی کچەکە دڵنیابووین لە گیانلەدەستدانی و دواتر رەوانەی پزیشکی داد کرا، بەڵام تا ئێستا تەرمی منداڵەکە نەدۆزراوەتەوە فریاکەوتنی زاخۆ”.
پەیامنێری 964، هەوڵیدا قسە و داواکاری کەسوکاری بگوازێتەوە، بەڵام ئەوان وایان پێباش بوو لەسەر بابەتەکە هیچ قسەیەک نەکەن بۆ میدیا.
ئەگەر دەربکەوێ منداڵەکەش خنکاوە، ئەوە دەبێتە سێیەم حاڵەتی خنکان لەم ساڵەدا لە زاخۆ، لە 1.4.2024 منداڵێکی پێنج ساڵان خنکا و تا ئێستاش تەرمی منداڵەکە نەدوزڕاوەتەوە، ئەم بەیانیەش “دوو حاڵەتی خنکان روویداوە”.
پێشتر،جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964 وت، “کوڕە یەک ساڵانەکە، کەوتووەتە ناو ئاوهكهوه و دواتر کچێکی تەمەن 18 ساڵان بە مەبەستی رزگارکردنی کوڕەکە خۆی فڕێداوە ناو ئاو و پێکەوە خنکاون”.
“هەر لە رووداوەكهدا باوکی کوڕەکە مێردمنداڵێک رزگار دەکات، کە ئەویش کەوتبوو ناو رووبارەکە، بەڵام کچهكه و کوڕهكه پێکەوە خنکاون و تا ئێستا تەنیا تەرمی کچەکە دۆزڕاوەتەوە”. جەمال هەسن وای وت.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا