نیکلاس زولێ. فۆتۆ: X
وێنەی ورگی ببینن
هانده‌رانی دۆرتموند له ورگی “زولێ” تووڕه‌ن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كێشی زۆر و ورگی گه‌وره‌ی نیكلاس زولێی به‌رگریكاری یانه‌ی دۆرتموندی ئه‌ڵمانی، هانده‌رانی یانه‌كه‌ی دووچاری دڵه‌ڕاوكێ كردووه و لێی بێتاقه‌تن، چونكه كه‌متر له دوو هه‌فته‌ی دیكه دۆرتموند یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید هه‌یه.
زولێ له مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌ی ده‌ركه‌وتووه و كهرشێكی گه‌وره‌ی هه‌یه، بۆ ئه‌مه‌ش سباستیان كیل به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی دۆرتموند قسه‌ی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه كردووه چاره‌سه‌ری خۆی بكات.
رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه، زولێ به‌ڵێنی داوه كێشی دابه‌زێنێت و شێفێكی تایبه‌تیش دابمه‌زرینێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئاگای له خواردنی بێت.
پێشتر ماركۆس بابل یاریزانی پێشووی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كردبوو، زولێ هه‌فتانه شه‌ش جار پیتزا و هه‌شت جاریش كه‌باب ده‌خوات، ئه‌مه‌ش بۆ یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر نابێت.
رۆژی یه‌كی حوزه‌یران دۆرتموند و ریال مه‌درید یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه له له‌نده‌ن ئه‌نجام ده‌دات.