جود بیلینگهام. فۆتۆ؛ سۆشیال میدیا
دۆرتموند داوای پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی بۆ بیلینگهام ده‌كات
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له رۆژانی رابردوو ئاماژه‌یان به‌وه كرد، یانه‌ی ریال مه‌درید توانیویه‌تی یاریزانی یانه‌ی بۆروسیا دۆرتموند جود بیلینگهام به‌ده‌ست بهێنێت و له هاوینی ئه‌مساڵ ده‌یباته ریزه‌كانییه‌وه، به‌ڵام رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانی نووسیویه‌تی، ریال مه‌درید هیچ ئۆفه‌رێكی پێشكه‌ش یانه‌ی دۆرتموند نه‌كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی بیلینگهام.
هه‌روه‌ها ئاشكراشی كردووه، یانه ئه‌ڵمانییه‌كه بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له بیلینگهام داوای 120 ملیۆن یۆرۆ ده‌كات، ئه‌گه‌ر ریال مه‌دریدیش بیگوازێته‌وه، به پاداشت و شتی دیكه‌وه پاره‌كه‌ی ده‌گاته 150 ملیۆن، بۆیه پێناچێت ریال مه‌درید ئه‌و پاره زۆره بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه خه‌رج بكات.
بیلینگهامی ئینگلیزی، ئێستا یه‌كێكه له باشترین یاریزانه لاوه‌كانی هێڵی ناوه‌ڕاست له ئه‌وروپا و جێی بایه‌خی چه‌ند یانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.