پێتان دەڵێین
شەش پەپولەکەی باخی مەرزیە فەریقی کێ بوون؟
964+
ئەوکاتەی شاعیری گەورەى کورد و شارى سلێمانی کاکەی فەلاح لەزیندان بوو، هەواڵی لەدایکبوونی منداڵی شەشەمى پێدەگات و ئەویش لە زیندان پێنووسەکەی هەڵدەگرێت و هیوای بینینیەوە و دووری منداڵەکانی دەکات بەم هۆنراوەیە جوانە و موژدەی گەیشتنە لایان پێدەدات.
کاکەی فەلاح شەش منداڵەکەی وەک پەپولە دەبینێت و بۆ دووری و ئازارەکەی دەڵێت:
پەپولەکانم هەر خۆم ئەزانم
چەند بەناسۆرن برینەکانم
ئەم گۆرانییە بوو بەئایکۆنی ناساندنی مەرزیە، بەشێوەیەک لەزۆربەی کۆنسيرت و ئاهەنگەکانی ئەم هونەرمەندە داوای لێدەکرا ئەم گۆرانییە بڵێت و تائێستاش گۆرانییەکى زیندووە.