دیمهنێكى ناو خانوه‌ى پلاستیكی كه بۆ به‌رهه‌مهێنانى پهنجهماسییهكه دروستكراوه...وێنه:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سامانى ئاژه‌ڵى سلێمانى
تەندروسته و دووره لەنەخۆشی
له سلێمانى په‌نجه‌ماسی به سستمى نیمچه ده‌ستكرد به‌رهه‌م هات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سامانی ئاژەڵی سلێمانی، به‌سوود وه‌رگرتن له خانووی پلاستیكی توانیویه‌تى په‌نجه‌ماسی به سستمى نیمچه ده‌ستكرد به‌رهه‌م بهێنێت و ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مهاتووه ته‌ندروسته و دووره له نه‌خۆشی.
له‌رێگه‌ى دروستكردنى خانووی پلاستیکی رێگریان لە دابەزینی پلەی گەرمی و نەهێشتنی کاریگەریەکانی قۆناغی سربوون لە وەرزی زستاندا كردووه و به‌هۆى به‌كارهێنانى رووناکی دەستکردیش توانیویانه په‌نجه ماسیه‌كه به‌رهه‌م بهێنن.
په‌نجه ماسییه‌كه لە دایکانەی جۆره ماسییه‌كه به‌ناوى common carp بەرهەم هاتووه .
بەرهەمهێنانه‌كه بە نزیکەی 50 بۆ 60 رۆژ زووتر پێش کاتی ئاسایی خۆیه‌تى و نه‌یانهێشتووه له‌دواى هەڵهاتنى گه‌راكانى ئه‌م ماسییه، بای بەهێز و بارانی بەلێزمە و تەرزە كاریگه‌ریان بخاته‌سه‌ر و له باڵنده و خشۆكه‌كانیش پاراستویانن.
ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ده‌شڵێت، بەرهه‌مهێنانی پەنجەماسی به‌م سستمه تەندروسته و دووره لەنەخۆشی، چونكه رێژەی مانەوەی پەنجەماسیەکان زۆر زیاترە بەراورد بە زۆربوونی سروشتی .
باسی له‌وه‌ش كردووه، دەتوانرێت ئه‌م سستمه لە نزیک پۆندو حەوزەکانی بەخێوکردن پەیرەو بکرێت و بە ئاسانی و بەکەمترین کات پەنجەماسیەکان بگوازرێنەوە بۆ حەوزەکان و تێچوی بەرهەمهێنانه‌كه‌شی زۆر کەمە.