مه‌رج و رێنمایی داندراوه
نه‌كه‌ن له‌خۆتانه‌وه پەنجەماسی بخه‌نه ناو بەنداوەکانی هەرێم
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێم رایگەیاندووە، هیچ كه‌سێك له‌خۆیه‌وه ناتوانێت په‌نجه‌ماسی له‌ناو به‌نداوه‌كاندا بنێت و ئه‌وانه‌ى ئه‌و كاره بكه‌ن رووبه‌ڕووى رێكارى یاسایی ده‌بنه‌وه.
ئه‌م بابه‌ته، دواى ئه‌و كه‌مپینه دێت كه چه‌ند هاوڵاتییه‌ك بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ دانانەوەی پەنجەماسی لە بەنداوی (گۆمەسپان) رایانگه‌یاندبوو، وەزاره‌تی کشتوکاڵی هه‌رێمیش، چه‌ند خاڵێكی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته راگه‌یاند.
وه‌زاره‌ت پێیوایه، راگەیاندنی کەمپین و کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ ئەم بابەتە بەبێ رەزامەندی و هەماهەنگی لایەنی فەرمی و بەرپرسیار کارێکی نایاساییە.
باس له به‌نداوى گۆمه‌سپانیش ده‌كات كه ئێستا لە قۆناغی کارکردندایە و بە فەرمی کۆتایی بەکارەکانی نەهاتووە، بۆیە لەم حاڵەتەدا هەر جۆرە چالاکی و پڕۆژەیەک لەسەر بەنداوەکە جێگەی مەترسیە و بەرپرسیارێتی دەبێ و پێویستە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ فەرمانگەکانی وەزارەت بکرێت و بە فەرمی مۆلەت وەربگیرێت.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ ئەوەش هاتووە، وەزارەت ساڵانە پلانی تایبەتی خۆی هەیە بۆ بەرهەمهێنانی پەنجەماسی و گرنگیدان بە بوژانەوەی ژێرخانی سامانی ماسی لەرێگەی بەنداوەکان و پڕۆژەکانی ئاودێری، ئه‌وەش دوابەدوای پشکنینی سەرچاوەی ئاوی شوێنەکە و به‌پێی راپۆرتی فەرمی تیمی تەکنیکی و زانستی لە وەزارەته‌وه ده‌بێت.
وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاندووە، هەر کەس و لایەنێک بەبێ رەزامەندی و ئاگاداری وەزارەت هەڵستێت بە دانانی پەنجەماسی لە بەنداوەکانی هەرێم، رووبەرووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە و بەرپرسیارێتی دەکەوێتە ئەستۆ .