زانیاری تازە لەسەر بریندارەکانی کەلار

سبەی بڕیار لە چارەنووسی خوێندنی ئەو قوتابخانەیە دەدرێت کە کارەساتەکەی بەسەردا هات

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

ئەمشەو وەزیری پەروەردە گەیشتە سلێمانی و سبەینێش نیازی کەلاری هەیە، قەول وایە دەسەڵاتی تەواو بداتە بەڕێوەبەری پەروەردەی گەرمیان بۆ ئەوەی ئەو بڕیار بدات ئاخۆ خوێندن لەو قوتابخانەیە دوادەخات کە کارەساتەکەی بەسەرهاتووە یان نا.

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمشەو لە نەخۆشخانەی شار بوو لە سلێمانی، دووان لە بریندارەکان لەوێن و چوو ئەحواڵی ئەوان بپرسێت.

دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ وەزیر بوو، ئەو زانیاری تازەی دا بە پەیامنێری 964.

مامۆستا دڵشاد بە 964ی وت، ”مامۆستا بریندارەکە دۆخی باشترە، بەڵام شۆفێرەکە هێشتا لە چاودێری چڕە، شۆفێرەکە خۆیشی خوێندکاری قۆناغی پێنجەمی پەیمانگایەکی ناحکومییە”.

رووداوە گەورەکەی نێوان کەلار و کفری هەمووانی هێنایە دە...

رووداوە گەورەکەی نێوان کەلار و کفری هەمووانی هێنایە دەنگ

لە بارەی ئەوەی ئاخۆ چارەنووسی خوێندنی قوتابییە بریندارەکان چی دەبێت، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی وتی ”وەزیری پەروەردە دەسەڵاتی تەواوی داوەتە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان ئەو بڕیار بدات ئاخۆ خوێندنی ئەو خوێندنگایە دوادەخرێت یان نا”.

قەول وایە ئەمشەو وەزیری پەروەردە لە سلێمانی بێت و سبەی زوو خۆی بگەیەنێتە کەلار بۆ ئەوەی لە دۆخی بریندارەکانی ئەوێش بپرسێت و بچێتە لای کەسوکاری ئەو قوتابیانەی گیانیان لەدەستداوە.

دارا ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان بە 964ی وت ”بەڵێ سبەی وەزیری پەروەردە دەکاتە گەرمیان”.

ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئایار، لەسەر رێگای کەلار و کفری مینی پاسێک وەرگەڕا کە قوتابیانی ئامادەیی باکووری لەکەلارەوە بردبوو بۆ کفری تا گەشتی زانستی ئەنجام بدەن، لە رێگای گەڕانەوە لە نزیک گوندی حەسیرە مینی پاسەکە وەرگەڕا، چوار قوتابی گیانیان لەدەستداو حەوتی دیکە بریندار بوو، دوان لەوانەی گیانیان لە دەستدا خوشک بوون.

دانیا ئەحمەد لەتیف، کەوسەر ئەحمەد لەتیف، شەم سامان، ئارەزوو سەردار، ئەو چوار کچە بوون کە لە رووداوەکەی ئەمڕۆدا گیانیان لە دەستدا، حەوت کەسی دیکەش بریندارن.ا

پێشتر لەسەر رێگای کەلار - کفری رووداوی قوورس روویداوە؟

پێشتر لەسەر رێگای کەلار - کفری رووداوی قوورس روویداوە؟