دیمهنێكى كاركردن له پڕۆژه‌ى دروستكردنى پاڕكه نوێیه‌كه‌ى هه‌ولێر... وێنه: ئه‌ندازه‌ى پاڕكه‌كانى هه‌ولێر
ده‌بێته 21 مین پاڕكی گه‌وره
له‌هه‌ولێر پاركێكی نوێ زیاد ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گه‌ڕه‌كێكى هه‌ولێر، پڕۆژه‌ى پاركێكی نوێ جێبه‌جێ ده‌كرێت به ناوى پاڕكی ژیان، به‌مه‌ش له سه‌نته‌رى پارێزگاى هه‌ولێر ژماره‌ى پاڕكه گه‌وره‌كان ده‌بنه 21 دانه.
پڕۆژه‌كه له 19.11.2023 به‌ردى بناغه‌ى داندراوه، كه‌وتووه‌ته گه‌ڕه‌كى ژیان و له‌سه‌ر رووبه‌رى 18 هه‌زار و 440 مه‌تر دووجا پاركه‌كه دروستده‌كرێت.
رێبین ئەحمەد حەوێز، بەڕێوەبەری ئەندازەی پاركەكانی هەولێر به 964ـى وت، ده‌ست به دروستكردنى پاڕكه‌كه كراوه و بەشێک لەکارەکانی تەواوکراوە، له داهاتوویه‌كی نزیكدا بەڕووی هەوڵاتیاندا دەکريَتەوە.
وتیشی “بڕى یه‌ك ملیار و 40 ملیۆن دینارى بۆ ته‌رخانكراوه و ته‌واوى بودجه‌كه‌ش له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێره”.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه ئه‌ندازه‌ى پاڕكه‌كانى هه‌ولێر به 964ـى داوه، له‌ناو سه‌نته‌رى هه‌ولێر 20 پاڕكی گه‌وره و 450 پاڕكی بچووك و شوێنى سه‌وزایی و 85 دوورگه‌ى ناوه‌ندى هه‌ن و پلانیشیان وایه كه به‌رده‌وام سه‌وزایی زیاد بكرێت.