لە پێنج مانگدا کاریان تێدا کراوە

عێراق بۆ حەجی ئەمساڵ سوود لە توانای هەشت فڕۆکەی نوێکراوە دەبینێت

964+
ئەحمەد مستەفا

تائێستا عێراق، بۆ وەرزی حەج و توانای لە خۆگرتنی سەفەرکارانی مەککە، هەشت فڕۆکەی گەڕاندووەتەوە سەر کار، دواین فڕۆکەیان کە لە جۆری YI-AQZ بوو، لەلایەن تیمە تەکنیکییەکانەوە گەڕێندرایەوە بۆ ئەرکەکەی.

سەرجەم فڕۆکەکان، لەلایەن کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانەوە کاری تەکنیکیان بۆ کراوە، کە ماوەی رابردوو لە ئەرکدا نەمابوون.

ئەمڕۆ دووشەممە 13.5.202، رەنا روفەیعی، ئەندامی تیمی راگەیاندنی هێڵی ئاسمانی عێراقی بە 964ی وت، “لە ماوەی پێنج مانگی رابردووی ئەمساڵ، هەشت فڕۆکە، کە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو بەهۆکاری تەکنیکی لە کار دابڕابوون، لەلایەن کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ ئەرک و زۆرینەیان لە وەرزی ئەمساڵی حەج سوودیان لێ وەردەگیرێ بۆ گواستنەوەی سەفەرکارانی ماڵی خودا”.

پێشتر، ئاژانسی هەواڵی عێراقی لە زاری مەیسەم ئەلسافی، بەرپرسی پەیوەندی و راگەیاندنی وەزارەتەکە بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ IFC، کە دامەزراوەیەکی سەر بە بانکی نێودەوڵەتییە رێککەوتن بۆ گەشەپێدان و نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەکان، وتیشی، “هێڵی ئاسمانیی عێراقی لە کاردایە تا لە ئەمساڵدا 10 فڕۆکەی نەفەرهەڵگر، کە پێشتر لەکارکەوتوون چاک بکاتەوە و بیانخاتەوە گەڕ”.

جگە لە عێراق، لە هەرێمی کوردستان 65 هەزار و 195 داواکاری حەجی ساڵی 2017 لەبەردەستی حەج و عومرەی ماونەتەوە، ئەمساڵیش 56 هەزار و 669 کەس داوایان بۆ چوونە حەج پێشکەشکراوە، کە کۆی داواکارییەکە دەبێتە 121 هەزار و 864 کەس، لەکاتێکدا پشکی حەجی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024، چوار هەزار و 174 کەس دەبێت.

لە حەجی ساڵی 2023 دا، چوار هەزار و 685 هاوڵاتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج چوونە مەککە، کە 720یان بە رێگەی وشکانی و ئەوانی دیکە بە رێگەی ئاسمانی چوون،”تێچووی حەجی ساڵی 2023 بە رێگەی ئاسمانی چوار هەزار و 500 دۆلار بە وشکانیش هەزار و 800 دۆلار بوو”.

حەج و عومرەی کوردستان هۆشداری دەدات لە دوو جۆر ڤیزا

حەج و عومرەی کوردستان هۆشداری دەدات لە دوو جۆر ڤیزا

قەڵەوەکان ناتوانن بەشداریى حەج بکەن

قەڵەوەکان ناتوانن بەشداریى حەج بکەن