فریشتەکەی وارشۆ، ئەو پەرستارەی ژیانی هەزاران منداڵی رزگار کرد

ئەحمەد عەبدوڵا

بە درێژایی مێژوو کەسانێک هەبوون بۆ پاراستنی ئەوانی دیکە قوربانیان داوە، لاپەڕەکانی مێژوو ئیرینا سەندلەر لە بیر ناکات، ئەو پەرستارەی بووە فریشتەی رزگارکردنی منداڵانی جوو لە پۆڵەندا

لە سەردەمی جەنگی جیهانی دووەمدا و ئەو کاتەی نازییەکان پۆڵەندایان داگیرکردبوو و لە هەموو کون و قوژبنێک بە دوای جووەکان دەگەڕان، پۆڵەندا سەنتەری ژیان و کلتوریی بوو بۆ جووەکان هەر بۆیە نازییەکان گەورەترین کەمپی تایبەتیان بە جووەکان لە وارشۆ دروست کرد کە دیوارەکانی بەرزبوون و زۆر بە چڕییش پاسەوانی دەکرا، نازییەکان لەو کەمپەوە جووەکانیان دەگواستەوە ئەو شوێنانەی کە هۆلۆکۆستیان تێدا ئەنجام دا.