جەلیل زەنگەنە:
” نزیکەی 1000 ئەکتەر بەشداریی گەردەلول دەکەن”
+964
دیلان محەمەد – سلێمانی
هونەرمەند و دەرهێنەر جەلیل زەنگەنە لە 964 ژمارەی ئەکتەرانی بەشی نوێی گەردەلول ئاشکرا دەکات و دەشڵێت، بە ئەگەری زۆرەوە کۆتاییە و حەزدەکات خۆیشی گەردەلول تەواو بکات”
وابڕیارە لە 15.7.2024 دەست بە کاری وێنەگرتنی بەشی چوارەمی گەردەلول بکرێت، بەڵام بەشێک لەو ئەکتەرانەی پێشتر بەشداربوون ئێستا لە ژیاندا نەماون، تایبەت بە 964 جەلیل زەنگەنە وتی، “بەداخەوە بەشێک لە ئەکتەرەکان لە ژیان نەماون و ئەوانەش عاجز بوون کەیفی خۆیانە و رەنگە ئەمە کۆتایی گەردەلول بێت و لە خوداش دەپاڕێمەوە و تەمەنم بدات خۆم گەردەلول تەواو بکەم”
بەهۆی تەمەن و نەخۆشییەوە، جەلیل زەنگەنە لەم بەشەدا ناتوانێت بەبێ یاریدەدەر دراماکە بەرهەم بهێنێت، وەک خۆیشی باسی دەکات نزیکەی 1000 ئەکتەر رۆڵ دەبینن بۆ ئەم وەرزە.
درامای گەردەلول، باس لە مێژووی کورد دەکات لە باشوور و ژیانی خەڵک و پێشمەرگە لە شاخ لە سەردەمی رژێمی بەعس، یەکێکە لە دراما کوردییە پڕ بینەرەکان و سێ وەرزی لێ پەخش کراوە.
داڕشتنەوە: پەری ساڵح