16 تیم سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی بوون
بەهۆی ئاگرەکەی هەولێرەوە مەزەندە دەکرێت زیانی 50 دەفتەر دۆلار زیاتری هەبێت
964+
شیراز عەبدوڵا
ئەو ئاگرەی لە شوێنێکی یاری منداڵان لە هەولێر کەوتەوە بە تەواوی کۆنترۆڵکراو 16 تیمی بەرگری شارستانی بەشداربوون لە کۆنترۆڵکردنی.
شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، تیمەکانیان کە 16 تیم بوون توانیویانە لە ماوەی کاتژمێرێک و 20 خولەک ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
وتیشی، لێکۆڵینەوەیان بۆ زانینی هۆکاری ئاگرەکە دەستپێکردووە و دواتر ئاشکرای دەکەن.
عەبدولقادر ئەحمد خزمی نزیکی خاوەنی شوێنەکە بە 964ـی وت، کەلوپەلی یاری منداڵانەکان هەمووی سووتاون و مەزاندە دەکەن 50 دەفتەر دۆلار زیانیان بەرکەوتبێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی