چییان بەدەستەوە بووە؟

سێ تۆمەتباری بازرگانیی ماددەی هۆشبەر لە دهۆک دەستگیرکران

964+
زەید کۆچەر-دهۆک

ئەمڕۆ شەممە 11.5.2024 لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لەلایەن ئاسایشی دهۆکەوە سێ تۆمەتباری گەورەی ماددەی هۆشبەر  دەستبەسەرکران، کە ماددەی هۆشبەریشیان پێ بووە.

لەکاتی دەستبەسەرکردنی تۆمەتبارەکانیشدا بەنیاز بوون ماددەکان لە پارێزگای دهۆک ساغ بکەنەوە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە ئاسایشی دهۆک بە 964ی وت، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا توانیان سێ تۆمەتباری دابەشکردن و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە دهۆک دەستگیر بکەن و کاری سەرەکییان دابەشکردن و بارزگانی بووە بەو ماددانە.

وتیشی، “لە کاتی دەستبەسەرکردنی هەرسێ تۆمەتبارەکەدا، هەردوو ماددەی “کریستال و هیرۆین” يان پێبووە و بەنیاز بوون لە پارێزگای دهۆک ساغی بکەنەوە، بەڵام لەلایەن ئاسایشی دهۆکەوە دەستبەسەرکران و لێکۆڵینەوەی زیاتر لە بابەتەکە دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەش دا، ئێستا لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبەرەکان دەستیپێکردووە و بەپێی ماددەی 26 لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئاسایشی هەرێم گەورە بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشب...

ئاسایشی هەرێم گەورە بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەری دەستگیرکرد