دەرچوانى 2017 بۆ 2018

سێ یەکەمەکانى سەر ئاستى زانکۆ و پەیمانگاکان دادەمەزرێنرێن

964+

وریا فەتاح

بەپێى نووسراوێکى فەرمانگەى کارگێڕى و دارایى لە وەزارەتى خوێندى باڵا و توێژینەوەى زانستى، داوا لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەکرێت تا سبەینێ ناوى سێ یەکەمەکانى ساڵانى 2017 بۆ 2018 تا 2022-2023 بە مەبەستى دامەزراندن، بنێرن.

نووسراوەکە واژۆى بەڕێوەبەرى گشتیى فەرمانگەى کارگێڕى و دارایى وەزارەتى خوێندنى باڵاى لەسەرە و ئاراستەى زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان کراوە و تێیدا هاتووە، بەمەبەستى چارەسەرکردنى بابەتى دامەزراندنى سێ یەکەمەکانى زانکۆ، داوە دەکەین لە ماوەى 5 رۆژدا لیستى ناوى سێ یەکەمەکانى سەر ئاستى بەش لە کۆڵیژ و پەیمانگا و زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ دەرچووانى ساڵانى 2017 بۆ 2018، تا دەرچووانی 2022-2023 بنێرن.

نوسراوەکە رۆژى 8.5.2024 ئاراستەى زانکۆکان کراوە، بەو پێیە سبەینێ یەکشەممە دوامۆڵەتە بۆ وەرگرتنى لیستى ناوى سێ یەکەمەکان.

بڕیاریشە سبەینێ یەکشەممە، لەوەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ ئەو مەبەستە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەڕێوەبەرانى تۆمارى گشتى زانکۆکان رێکبخرێت.

لەسەر ئەو نووسراوە، 964 پەیوەندى بە عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستییەوە کرد، ئەو وێڕاى پشتڕاستکردنەوەى نوسراوەکە، وتى،”مەبەست لە نووسراوەکە بۆ دامەزراندنە وەک ئەوەى لە نووسراوەکەدا خراوەتەڕوو”.

+964صورة من منصة (شبكة):
وەزیری خوێندنی باڵا: ئومێد هەیە لەبارەی دامەزراندنی سێ...

وەزیری خوێندنی باڵا: ئومێد هەیە لەبارەی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ