بەرنامەی چییە؟
ئه‌مڕۆ سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌گاته هه‌ولێر
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌رۆك كۆماری عێراق سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و جگه له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای كوردستان، به‌شداریی كۆنفرانسێكی ژینگه‌ییش ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له به‌غدا به 964ی راگه‌یاند، بڕیاره ئه‌مڕۆ ئێواره سه‌رۆك كۆماری عێراق عه‌بدولـله‌تیف ره‌شید، سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و به‌شداریی كۆنفرانسێك له باره‌ی ژینگه‌وه بكات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه دا، بڕیار وایه سه‌رۆك كۆمار كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11.5.2024 له هه‌ولێر کۆنفرانسی وشکەساڵی و کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر سیاسەت و ئابووری و دیمۆگرافیای عێراق بەڕێوەبچێت، كه ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.