ئەمڕۆ بڕیاردرا
په‌رله‌مانی عێراق له ئاگره‌كه‌ی قه‌یسه‌ریی هه‌ولێر ده‌كۆڵێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 9.5.2024 موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت، رێنمایی پێکهێنانی لیژنەیەکی پەرلەمانی کرد بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینه‌وه لە راستییەکانی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕی قەیسەریی شاری هەولێر.
رێنماییەكه له دانیشتنی ئەنجومەن دەرچوو، کە هه‌ر ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی مهندەلاوی و بە ئامادەبوونی 170 پەرلەمانتار بەڕێوەچوو.
شەوی 5.5.2024 ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە، چوار کاتژمێری ویست تا کۆنترۆڵ کرا، به‌هۆیه‌وه227 دوکان و 7 کۆگا سووتان، هه‌روه‌ها 132 کەسیش بریندار بوون.