دیمەنی چەند بارهەڵگرێک لەسەر رێگایەکی سەرەکی _ وێنە: 964
لە سنووری دەربەندیخان
سبەینێ هیچ بارهەڵگرێک بۆی نییە بە رێگای سەیرانگاکاندا بڕوات
964+
توانا نەقی
هاتوچۆی دەربەندیخان دەڵێت بۆ سبەینێ هەینی ئەو رێگایانەی کە دەچنە سەیرانگاکان نابێت بارهەڵگر پیایدا تێپەڕ ببێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەوەی سبەینێ هەینییەو هاوڵاتیان دەچنە ناوچە گەشتیارییەکان و قەرەباڵغی دروست دەبێت قەدەغەی هاتوچۆ بۆ بارهەڵگرەکان لەو رێگایانە جێبەجێ دەکەن.
دەشڵێت، شاڕێی نێوان کەلار – سلێمانی کراوە دەبێت بۆ بارهەڵگرەکان تەنیا ئەو رێگایانەی دەچنەوە ناو ناوچە گەشتیارییەکان قەدەغەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رێگاکانی سەیرانگاکانی سەرتەکی بەمۆ و شەمێران و چەند سەیرانگایەکی دیکە نابێت بەرهەڵگر پێادا بڕوات.