بووک و زاوا لەسەر بلۆک چوونەتە ماڵەوە

هەشت کۆڵانی پەکەوتووان شەش مانگە تێکدراوە و جێهێڵدراوە

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

هەشت کۆڵانی گەڕەکی “پەکەوتووان”ی سەنتەری قەزای بەردەڕەش، ماوەی شەش مانگە بۆ قیرکردن تێک دراوە و تا ئێستا خزمەتگوزارییەکەشی پێ نەگەیەندراوە.

ژمارەیە هاوڵاتی گەڕەکەکە قسەیان بۆ 964 کردووە و نیگەرنی دەردەبڕن، گەڕەکەکە جگە لەوەی هاتوچۆی تێدا نەماوە، زبڵ و خاشاکی ماڵانیش بەهۆی چاڵ و قوڕەوە کۆناکرێتەوە.

عەدنان زێباری، هاوڵاتییەکی گەڕەکەکەیە بۆ 964 قسەی کرد و دەڵێت، “تەنیا دەمانەوێ رێگەکە دووبارە چاک بکەنەوە و هاتوچۆمان هەبێت و منداڵەکانمان بڕۆن بۆ قوتابخانە”، بە قسەی عەدنان، “ئێستا کە دۆخیان وایە، ناتوانن ئۆتۆمبێلی شارەوانی سەردانی کۆڵانەکەیان بکات”.

وەلید گۆران، هاوڵاتییەکی ترە چیرۆکێک دەگێڕێتەوە و دەڵێت، “رۆژێک ئۆتۆمبێلی شارەوانی لە گەڕەکەکەمان گیری خوارد و دواتر بە ئۆتۆمبیلی تر دەریان هێنا، هیچ حاڵمان نەماوە رۆژ نییە ئۆتۆمبێل لەنێو قوڕ و لیتاو گیرنەخوات، زبڵ و خاشاک هەڵناگیریت و داوامان لێدەکریت بە دەست بیبەین بۆ سەری جاددەکە ئەگەر نا، وەکخۆی دەمێنێتەوە”.

10 ساڵە گەڕەکێکی بەردەڕەش چڵکاوی لێنابڕێت

10 ساڵە گەڕەکێکی بەردەڕەش چڵکاوی لێنابڕێت

بە گوێرەی سۆراغی پەیامنێری 964، دۆخی گەڕەکەکە کاریگەری لەسەر پەیوەندی کۆمەڵایەتی داناوە، وەلید گۆران دەڵێت، “زاوا هەبووە لەم گەڕەکە دەستی بووکی گرتووە و بلۆکیان داناوە تاوەکو چوونەتە ماڵی خۆیان، بۆیە داوا دەکەین بە زووترین کات بۆمانی چاک بکەن”.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8.5.2024، سیروان حەسەن، سەرۆکی شارەوانی بەردەڕەش بە 964ی وت، “ئاگاداری دۆخی ئەو هاوڵاتییانەین و دەزانین ئەم ماوە دۆخی ناخۆشییان زۆر بینیوە، کەشوهەوا و باران بارین هۆکاری سەرەکیش بووە کە دۆخەکەیان بەو جۆرە تا ئێستا ماوەتەوە”.

سەرۆکی شارەوانی بەردەڕەش رەتیکردەوە، هیچ هۆکارێک لە پشت قیرتاونەکردنی کۆڵانەکان نییە، ئاماژەی بەوەشکرد، “بەڵێن دەدەن، کەشوهەوا ئاسایی ببێتەوە، دەست دەکەن بە کارکردن و تاوەکو مانگی داهاتوو هەمووی کۆڵانەکان قیرتاو دەکرێن”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

بۆ یەکەم جار لە بەردەڕەش کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین د...

بۆ یەکەم جار لە بەردەڕەش کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین دەکرێتەوە

لە ئاکرێ و بەردەڕەش 25 کەس دادەمەزرێندرێن

لە ئاکرێ و بەردەڕەش 25 کەس دادەمەزرێندرێن