ئاستەنگ دروست بووە
رێگای کۆیە – هەولێر بەهۆی رێگری لە بارهەڵگرەکان داخراوە
964+
گۆڤەند فەتاح – کۆیە
شۆفێری بارهەڵگرەکان گردبوونەوە لە بازگەی تۆپزاوە و رێگای کۆیە – هەولێریان بە تەواوی داخست.
شۆفێری بارهەڵگرەکان لەبەردەم بازگەی تۆپزاوا، رێگای کۆیە – هەولێریان گرت و داوای چارەسەرکردنی کێشەکانیان دەکەن، بۆ ئەوەی بتوانن بارەکانیان بگوازنەوە شوێنی مەبەست.
دوای گرتنی رێگاکە بە رووی بارهەڵگرەکاندا لە لایەن هاوڵاتیانی شاری کۆیەوە و مانەوەی سێ رۆژی بارهەڵگرەکان، ناڕەزایی شۆفێرانی بارهەڵگری لێکەوتەوە و داوای کردنەوەی رێگایەک دەکەن، بۆ ئەوەی بتوانن هاتوچۆی خۆیان بکەن.
یەکێک لە شۆفێرانی بارهەڵگر بە 964ـی وت، هاوڵاتیانی کۆیە رێگایان لێگرتووین و بەرپرسانی ئەم شارەش هیچ هەڵوێستێکیان نییە، یان بهێڵن بە تەواوی لێرە بڕۆین و نەیەینەوە، یان چارەسەرێکمان بۆ بدۆزنەوە.
ماوەی 24 کاتژمێرە رێگای بارهەڵگرەکان گیراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ چارەسەرێک لە لایەن بەرپرسان و لایەن پەیوەندیدارەکانەوە نەدۆزراوەتەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی