ئاماری پێنج مانگی رابردوو

ئەمساڵ هەورە بروسکە دەستی نەپاراست

964+

بەهرە محەمەد ئەمین

زیانە گیانی و مادییەکانی باران و هەورە بروسکەی ئەمساڵ رۆژانە لە هەڵکشاندایە و تەنیا لەم 7 رۆژەی مانگی ئایاردا هەورە بروسکە پێنج کەسی کوشتوە، سێ کەسی بریندار کردووە، ئینتەرنێت و کارەباشی بڕیوە، لەم بەدواداچوونە ئاماری پێنج مانگی رابردوو خراوەتە روو بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لەماڵپەڕی 964 بڵاومانکردونەتەوە.

گیانلەدەستدان

تەنیا ئەم ئێوارەیە لە ماوەی کاتژمێرێکدا دوو کەس بە هەورە بروسکە گیانیان لە دەستدا، یەکەمیان پێشمەرگەیەک بوو لە کاتی ئەرکدا لە سنوری پردێ بروسک لێیدا، دووەمیشیان مێرمنداڵێکی 13 ساڵان بوو لە گەڕەکی قەڵای نوێ لە هەولێر لە گەرمەی یاریدا لە نزیک ماڵی خۆیان بروسک لێیدا و دەستبەجێ گیانیلەدەستدا

دوێنێش سێ حاڵەتی دیکەی گیانلەدەستدان بە هەورە بروسکە هەبوو کە دووانیان لە گوندێکی سنوری هەولێربوو، ئەوی دیکەشیان شوانکارێک بوو لە گوندێکی سنوری ناحیەی تازە لە کەرکوک.

لە سەرەتای مانگی نیسانیش پێشمەرگەیەک لە لیوای 15ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌ شوێنی ئەركی خۆی له‌ ناحیەی دیبەگەی سەر بە مه‌خمور بە هەمان هۆکار گیانی لەدەستدا.

برینداربوون

هەر بە هەورە بروسکە ئەمڕۆ منداڵێک لە رووداوەکەی قەڵای نوێ لە هەولێر برینداربوو، هەفتەی رابردووش دوو پێشمەرگە کە لە خاڵێکی پێشمەرگەدا لە چیای کوخێ لە سنوری ئامێدی لە ئەرکدا بوون بریندار بوون.

هەورە بروسکە دەستی لە هیچ نەپاراستووە

بە تەنیا مرۆڤەکان نا بەڵکو ئاژەڵەکانیش لە هەورە بروسکە پارێزراو نەبوون و لە مانگی رابردوودا جارێک دوو وشتر لە داقوق و جارێکیش لە گوندێکی دهۆک 360 مریشکی مردار کردەوە.

هەر لە مانگی نیساندا لە گوندی ئۆزمانا سەر بە ناحییەی مانگێشی پارێزگای دهۆک هەورە بروسکەیەک لە رانەمەڕێکی داو 25ـیانی مردار کردەوە.

جگە لەم زیانە گیانیانە، هەر ئەمڕۆ لە قەزای مێرگەسۆر هەورە بروسکە لە تاوەرەکانی کارەبای داوە و بەوهۆیەوە حەوت هەزار بەشداربووی کارەبا لەو ناوچەیە بێ کارەبا بوون.

دوێنێ دووشەممەش هەورەبرسکە لە تاوەری ئینتەرنێتی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێری داو هێڵی ئینتەرنێتی بچڕاند و گشت مامەڵەکانی هاوڵاتیانی پەکخست.

مانگی رابردووش لە گوندی بەنێنان سەر بە قەزای بەردەڕەش بروسکەیەک لە ماڵێکی گوندەکەی دا و سەقفی ژوورێکی ماڵەکەی کون کرد.

دوومانگ لەمەوبەریش بە دیاریکراوی لە مانگی ئازاردا بەهۆی هەورە بروسکەوە 17 رۆژ هێڵى ئینتەرنێتى ئەو ئامێرەى مامەڵە ئەلیکترۆنییەکان دەنێرێت بۆ بەغداد لە فەرمانگەی كارتی نیشتمانی قوشتەپە لە کارکەوت.

لەمانگی شوباتیشدا هەورە بروسکە 10 رۆژ بەشی کارەبای پڕۆژەی ئاوی ئیفراز دووی هەولێری لە کارخست. ئەمە جگە لەوەی لە ماوەی دوو رۆژدا ژمارەیەکی زۆری تەلەڤزیۆنی ماڵانی سووتاند، ، زیاتر لە 150 تەلەڤزیۆنی سووتاو برابوون بۆ دەزگای چاککردنەوە (وەرشە) یەک لە هەولێر.

هەر لە شوبات، هەورە بروسکە ، سێ ستوونی کارەبای لە ناحیەی مەزنێ لەکارخست و بەهۆیەوە نزیکەی 15 گوند بێ کارەبا بوون، هێڵێکی (132kv)ى نێوان کەلار و حەسیرەی پێکا و بۆ ماوەى سێ کاتژمێر دانیشتوانى قەزاى کەلار و هەردوو ناحیەى رزگارى و کۆکس بێ کارەبا کرد.

مانگی یەکیش هەورە بروسکە لە کارەبای گوندی جەلانی خوارووی سەر بە ناحیەی گردەسێنی دا و گوندەکەی بێ کارەبا کرد و ئامێری کارەبایی چەند ماڵێکیشی سووتاند.

زانیاری نوێ لەبارەی ئەو منداڵەی بەهۆی هەورە بروسکەوە گ...

زانیاری نوێ لەبارەی ئەو منداڵەی بەهۆی هەورە بروسکەوە گیانی لەدەستدا

هەورە بروسکە کارەبای بەشێک لە مێرگەسۆری بڕی

هەورە بروسکە کارەبای بەشێک لە مێرگەسۆری بڕی

هەورە بروسکە دوو پێشمەرگەی بریندار کرد

هەورە بروسکە دوو پێشمەرگەی بریندار کرد

هەورە بروسکە چەند شوێنێکى گەرمیانى بێ کارەبا کرد

هەورە بروسکە چەند شوێنێکى گەرمیانى بێ کارەبا کرد