لە ناو مۆڵێکی سلێمانی چاودێری کراون

دوو کەس سەماعەی قۆپیەکردنیان دەفرۆشت ئاسایش دەستگیری کردن

964+
ئەحمەد مستەفا

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “شەوی 3.5.2024، دوو کەسیان دەستگیرکردووە، کە تۆمەتبار بە فرۆشتن و ساغکردنەوەی (سەماعەی قۆپییەکردن)”، بە گوێرەی دیمەنەکان بێت کە بڵاویانکردووەتەوە، لە ناو گەراجی یەکێک لە مۆڵەکانی سلێمانی چاودێری تۆمەتبارەکان کراوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە شەوی 3.5.2024، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، لە چالاکییەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، کە بە نیازی ساغکردنەوەی “سەماعەی قۆپیەکردن” بوون، بە شێوازی فرۆشتنی ئۆنلاین لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ئامێرەکان بگەیەنن بە کڕیارەکانیان.

دەزگای ئاسایش دیمەنی نامە گۆڕینەوە و چۆنیەتی ساغکردنەوەی سەماعەکانی بڵاوکردووەتەوە، کە هەمووی پشت بەس بوو بە تۆڕی کۆمەڵایەتی و دەڵێت، “لە ئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی 240 دەستگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە”، ئەو ماددە یاساییە رێکارەکانی حکومدانی ساختەکاری رێکخستووە.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان وەک دووپاتکردنەوەیەک لە هەوڵەکانی ئەوەشی وتووە، “بە هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ رێگریکردن لە هەر هەوڵێکی مامەڵەکردن بە “ئامێرەکانی قۆپیەکردن و پرسیاری ئەزموونەکان”، لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێ، بە مەستی فەراهەمکردنی کەشێکی ئارام بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان.

ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی بازرگانێكی مادده‌ی هۆ...

ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ری بیانی راگه‌یاند

ئاسایشی سلێمانی:

ئاسایشی سلێمانی: "حه‌وت تیرۆریستی داعشمان ده‌ستگیر كرد"