لە شەرگارت

سەربازێک دەیویست ئاڵای عێراق بەرزبکاتەوە کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، لە قەزای شەرگاتی سەر بەپارێزگای سەڵاحەدین، سەربازێکی لیوای 91ی سوپای عێراق لەکاتی گۆڕینی ئاڵای عێراق، “بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا”.

فەرماندەیەکی سوپای عێراق لە پارێزێگای سەڵاحەدین، کە ویستی ناوی ئاشکرانەکرێت بە964ـی وت، “رووداوەکە پاش نیوەڕۆی بووە، لە نێو لیوایەکی سوپای عێراقدا لە قەزای شەرگات سەربازێک ویستویەتی لەسەر بارەگای بیناکەیان ئاڵای عێراق بگۆڕێت و نوێی بکاتەوە، بەڵام لەکاتی بەرزکردنەوەی ئاڵاکە، سەری بەر تەلێکی ستۆنی کارەبا دەکەوێت و بەهۆیەوە کارەبا دەیگرێ”.

بە وتەی ئەو فەرماندە سەربازییە کە قسەی بۆ 964 کردووە، “سەربازەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە”.

بە گوێرەی گرتە ڤیدیۆیەک بێت، سەربازەکە بە جلی سەربازی بە ستوونێکی ئاسنیندا دەچێتە سەرەو و ئاڵای عێراق لەسەر شانیەتی، لە کاتی بەرزکردنەوەی ئەو بۆرییەی کە ئاڵاکەی راگرتووە بەر تەلی کارەبا دەکەوێت و تەزوو لێی دەدات و دواتر سەربازەکەش دەکەوێتە خوارەوە.

ئەو فەرماندە سەربازییە ئەوەی وت، “سەربازەکە تەمەنی 32ساڵە و دانیشتوویی ناوچەکانی خوارووی عێراقە، لە کاتی دەوامی فەڕمیدا بووە لە شەرگات”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مسەفا

دوو سەربازی عێراقی بە ماتۆڕسکیلێکەوە تووشی رووداوی ها...

دوو سەربازی عێراقی بە ماتۆڕسکیلێکەوە تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون