لە حاسڵاتەوە

لە باکور 40 رۆژنامەنووس و لە رۆژهەڵاتیش پێنج کەس دەستگیرکراون

964+

ژووری هەواڵ

وەرزی پێگەیشتنی بەرووبوومە کشتوکاڵییەکانە لە شاری عەفرین، ئێستا خەڵکی ئەو ناوچەیە خەریکی لێکردنەوەی گەڵا مێون، مەزەندە دەکرێت ئەمساڵ یەکێک بێت لە ساڵە پڕ بەرهەمەکان، چونکە تەنیا لە عەفرین و دەوروبەری پێنج ملیۆن داری مێو هەیە.

رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هاتوونەتە دەنگ لەسەر دەستگیرکردنی رۆژنامەوانان و دەڵێن تەنیا لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا 40 رۆژنامەنووسی کورد لە رێی چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیاوازەوە دەستگیرکراون و ئامانجەکەش سەرکوتکردن و بێدەنگکردنیانە

ژمارەیەک دوکانداری مۆڵێکی بەناوبانگی بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان بە مانگرتن کردووە لە چونکە خاوەنی مۆڵەکە کردوویەتی بە مەرج بەسەریانەوە کە دەبێت کرێی دوکانەکان لە دوو ملیۆنەوە بکەنە هەژدە ملیۆن تمەن، دوکاندارەکانیش ناڕازین و دەڵێن پێمان هەڵناسوڕێت.

بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەری هەرێمی جەزیرە لە رۆژئاوای کوردستان دەڵێن: تورکیاو هێزە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا ماوەیەکە دەستیان داوەتە سوتاندنی دەغڵودانی دەوروبەری حەسەکە، دواترینیان سوتاندنی 90 دۆنم جۆ بووە.

لە شەش شاری باکوری کوردستان بە دەیان کەس چوونە بەردەم زیندانەکان و ناڕەزاییان دەربڕی دژی گۆشەگیرکردن و بێ مافکردنی زیندانییەکان، خۆپیشاندەران هاواریان دەکرد ”بژی بەرخۆدانا زیندانا”.

لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەنگوباس هەیە کە لەپیرانشار پێنج هاوڵاتی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون، بەڵام هێشتا روون نییە هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان چییە.