228 دوکان سووتاون

دەستکرا بە خاوێنکردنەوە بازاڕی قەیسەری هەولێر و 10 رۆژ دەخایەنێت

964+

فەهمی نەبی

ئەم ئێوارەیە پارێزگای هەولێر بڕیاریدا دەستبکرێت بە خاوێنکردنەوەی بازاڕە سووتاوەکەی قەیسەری هەولێر، دەیان کرێکاری ژینگەپارێز دەستیانکرد بە هەڵگرتنەوەی پاشماوەی دوکانە سووتاوەکان.

ژیار جەلال بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر بە 964ی راگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پارێزگاری هەولێر رەزامەندیدا لەسەر دەستکردن بە خاوێنکردنەوەی بازاڕەکە و بڕیارە بە 10 رۆژ پرۆسەی خاوێنکردنەوە کۆتایی بێت.

بۆ خاوێنکردنەوەی بازاڕەکە 50 کرێکاری ژینگەپارێز و چوار شۆفڵی بچووک و شەش قەلاب لەبازاڕەکەن و ئەو پاشماوەیەی هەڵدەگیرێتەوە لە گۆڕەپانێکی شارەوانی کۆدەکرێتەوە دواتر دەبرێتە زبڵخانەی کانی قرژاڵە هەر لەبەرئەوەی پرۆسەکە خێرا بێت، ژیار جەلال ئەمەی وت.

نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر بە 964ی راگەیاند، دوای بڕیاری تیمی پاککردنەوە، هەر ئەمڕۆ بڕیاردرا تیمی چاککردنەوەی کارەبا دەستبکەن بە گەڕانەوەی کارەبا بۆ بازاڕەکە.

بەگوێرەی ئەو ئامارەی لای قایمقامی هەولێرە بەهۆی ئاگرەکەی شەوی 6.5.2024 لە بازاڕی قەیسەری هەولێر 228 دوکان بەتەواوی سووتاون.

964 بۆ یەکەمجار دەچێتە ناو دوکانە سووتاوەکانی قەیسەری

964 بۆ یەکەمجار دەچێتە ناو دوکانە سووتاوەکانی قەیسەری