بێ بەرامبەر

کۆمپانیایەک زێڕە سووتاوەکەی بازاڕی قەیسەری چاک دەکاتەوە

964+

شۆڕش عەبدوڵا- هەولێر

دوای دوو رۆژ لە سووتانی بازاڕی قەیسەری هەولێر، جێگری سەندیکای زێڕینگران دەڵێت، کۆمپانیایەک بڕیاریداوە بەخۆڕایی هەموو ئەو زێڕەی سووتاوە لە بازاڕەکە چاکی بکاتەوە.

عەبدوڵا ئەکرەم، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕینگرانی هەولێر بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، چوار دوکانی زێڕینگری زیانی بەرکەوتووەو 10 دوکانیش تەنیا دیکۆری دەرەوەیان زیانیان بەرکەوتووە.

بەوتەی عەبدوڵا ئەکرەم، هێشتا هیچ ئامارێکی پشتڕاستکراوە نییە دەریبخات بڕی چەند زیانی بەرکەوتووە.

لەسنووری پارێزگای هەولێر 800 دوکانی زێڕینگری هەیە و لەناو بازاڕی هەولێریش 300 دوکانی زێڕینگری هەن، ئەمەش بەپێی ئاماری سەندیکای زێڕینگرانی هەولێر.

شەوی 6.5.2024 ئاگرێکی گەورە لەبازاڕی قەیسەری هەولێر کەوتەوەو 228 دوکان سووتان.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

سەرۆکی حکومەت بۆ دوکاندارەکانی قەیسەری: خۆتان سەلامەت ...

سەرۆکی حکومەت بۆ دوکاندارەکانی قەیسەری: خۆتان سەلامەت بن هەمووی قەرەبوو دەبێتەوە