هەلیکار زیاد دەکات

ئەگەر دەتەوێت ببیتە راهێنەری شۆفێری هاتوچۆی هەولێر خولی هەیە

964+

فەهمی نەبی

هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، هەرکەس دەیەوێت ببێتە شۆفێری راهێنراو لەرێگەی پڕکردنەوەی لینکێکەوە دەتوانێت بەشداری ر‌اهێنانێکی پڕۆفیشناڵ بکات.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بەپێی ڕێنمایی ژمارە دووی ساڵی 2021ی وەزارەتی ناوخۆ، بڕیاری کردنەوەی خولی پێگەیاندنی مامۆستا و راهێنەری فێرکردنی شوفێری دەکاتەوە و هاوڵاتییان لەهەموو شارەکان دەتوانن بەشداری بکەن.

هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، ناوەندی تۆتاڵ بۆ راهێنان و پەرەپێدانی هاتوچۆ کە ناوەندێکی حکومییە، راهێنانەکە بە سیستم و پڕۆگرامی نوێ بەڕێوەدەبات.

هێمن حەمەدەمین، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە 964ی وت، بەردەوام لەلایەن نوسینگەکانی راهێنەری شۆفێری داواکاری بۆ راهێنەری نوێ هەیە، ئەم دەرفەتە هەلیکاری زیاتر بۆ هاوڵاتییان دروست دەکات، ئەوانەی حەز دەکەن بەشێوەیەک پێشکەوتوو ببنە راهێنەر، دەتوانن بەشداری خولی ئەو ناوەندە حکومییە بکەن.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئەوەش دەڵێت، هێشتا نازانرێت کاتی کردنەوەی کەیە، چونکە ئەمە دەوەستێتە سەر رێژەی بەشداری و خواست.

بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بەشداری خولەکە بکەن لەرێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن بەشداری بکەن.

لەمەودوا کورتەباڵاکان دەتوانن لە نووسینگەی شۆفێری مۆڵ...

لەمەودوا کورتەباڵاکان دەتوانن لە نووسینگەی شۆفێری مۆڵەت دەربهێنن