ئۆتۆمبێلێک لەکاتی بەنزین تێکردن. وێنە :964
له كۆیه چه‌ند به‌نزیخانه‌یه‌ك غه‌رامه كران
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
قایمقامیه‌تی كۆیه له راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرای كرد، دوای به‌دواداچوون و پشكنینه‌كانی لیژنه‌ی سووته‌مه‌نی له قایمقامییه‌ته‌كه‌یان، هه‌روه‌ها دوای ناردنی نموونه‌ی به‌نزین له به‌نزینخانه‌كانی سنووره‌كه، ده‌ركه‌وت ژماره‌یه‌كیان له پشكنین ده‌رنه‌چوون، بۆیه سزا دران.
به پێی راگه‌یاندراوه‌كه، کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، به‌نزینخانه‌ی برایان له ناو كۆیه، به ملیۆنێك و 500 هه‌زار دینار غه‌رامه كرا، له‌گه‌ڵ داخستنی بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ.
غه‌رامه‌كردنی به‌نزینخانه‌ی رێگا له ده‌شتی كۆیه به 600 هه‌زار دینار و داخستنی بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ، سزادانی به‌نزینخانه‌ی ده‌ربه‌ندی له ته‌قته‌ق به 900 هه‌زار دینار و داخستنی بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ.
هه‌روه‌ها غه‌رامه‌كردنی به‌نزینخانه‌ی تازه له ته‌قته‌ق به 600 هه‌زار دینار و داخستنی بۆ دوو رۆژ، دوابه‌نزینخانه‌ش ئاریایه، كه به 700 هه‌زار دینار غه‌رامه‌كراوه و سێ رۆژیش داده‌خرێت.