دوای نۆ رۆژ

تەرمی مێرمنداڵەکەی خەبات دۆزرایەوە

964+

شۆڕش هەرکی- هەولێر

تەرمی ئەو مێرمنداڵەی نۆ رۆژ لەمەوبەر لە زێی گەورە لە سنووری قەزای خەبات خنکا، دۆزرایەوە.

مێرمنداڵەکە تەمەنی 16 ساڵان بووە و لە یەکشەممەی رابردووەوە لە ئاوی زێی گەورەدا خنکاوە، ئەمڕۆ لە نزیک گوندی سفەییە لە سنووری هەمان قەزا تەرمەکەی دۆزرایەوە.
مێرمنداڵەکە دانیشتووی گوندی جەدیدەیە لە قەزای خەبات.

ئامانج محەمەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی خەبات بە 964ـى وت،”بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی زێیەکە هۆکاری دواکەوتنی دۆزینەوەی تەرمەکە بوو، ناشزانین بە چ مەبەستێک چووەتە زێی گەورە، چونکە ئەرکی ئێمە تەنیا دۆزینەوەی تەرمەکەیە”.

بە پێی ئامارەکانی بەرگریی شارستانیی خەبات، ئەمە یەکەمین حاڵەتی خنکانە لە ئاوی زێی گەورە لەم ساڵدا، ساڵی رابردووش لەو زێیە 17 کەس خنکاون و زیاتر لە 10 کەسیش لە خنکان رزگار کراون.

پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین

مێرمنداڵێک لە قەزاى خەبات خنکا

مێرمنداڵێک لە قەزاى خەبات خنکا