بەشێک لە عەرەبەکانی ئێرە فێری کوردی بوون

ترخێنە لە گەڕەکێکی بەغدا بووەتە خواردنی سەرەکی

964+

ژووری هەواڵ

شەقەی دۆمینەو زرنگەی پیاڵە تا سەری کۆڵانەکە دەڕوات، بەڵام ئەوەی هەندێ نامۆیە هەموو ئەوانەی لێرە دانیشتوون لەناو جەرگەی بەغدا بە کوردی قسە دەکەن.

چایخانەی موسلیم دەکەوێتە کەرتی چواردە لە شاری سەدری خۆرهەڵاتی بەغدا، هەرچی کوردی ئەو دەوروبەرەیە لێی کۆدەبنەوە گفتوگۆو مشتومڕە گەرموگوڕەکانیش هەر بە کوردییە، تەنانەت هەندێ لە عەرەبەکانی ئەو گەڕەکەیان فێری کوردی بوون.

هاموشۆکارانی چایخانەکە کوردی فەیلین، عەرەبەکانی دراوسێشیان هەر دەچنە ئەوێ، ئەوەندە تێکەڵی یەک بوون تەنانەت دانیشتوانە عەرەبەکەیان فێری خواردنە کوردەوارییەکانی وەک تڕخێنە کردووە.

چایخانەکە لە ساڵانی نەوەدەکان کراوەتەوە، لەو کاتەوە تائێستا دانیشتوانە کوردەکەی ئەو دەوروبەرە پێیان لێ نەبڕیوە.

بەهۆی زۆری ماڵە کوردەکان لە هەرسێ کەرتی 14و 17و 18ی شاری سەدر لە بەغدا، بەو ناوچەیە دەڵێن گەڕەکی کوردەکان.

عەلی موحسین لە دانیشتوانی ئەو گەڕەکەیەو لە ساڵانی شەستەکانەوە لەوێ دەژین، عەلی بە 964ی وت ”لێرە هەر بە کوردی قسە دەکەین و شانازی بە زمانەکەی خۆماوە دەکەین، تەنانەت هەندێ لە عەرەبەکانی ئەم گەڕەکە فێری کوردی بوون”.

دەشڵێت ”هەم ئێمە فێری خواردنەکانی ئەوان بووین و هەم ئەوانیش هی ئێمە، ئێستا وای لێهاتووە عەرەبەکانی ئێرە حەزیان لە تڕخێنەیەو زوو زوو دروستی دەکەن”.

تڕخێنە، خواردنێکی کوردەوارییەو شێلم و بڕوێش و نۆک و ماش نیسک گوێز چەوەندەری تێدایە.

تووی وشکكراوه‌ خواردنی دڵخوازی دهۆکییەکانە

تووی وشکكراوه‌ خواردنی دڵخوازی دهۆکییەکانە