کۆنترۆڵ نەکراوە
ئاگرە گەورەکەی بازاڕی قەیسەری برینداری لێ کەوتەوە
964+
توانا نەقی
16 تیمی بەرگری شارستانی هەولێر سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەرین و هێشتا کۆنترۆڵ نەکراوە و برینداری لێکەوتووەتەوە.
بە پێی ئەو ڤیدیۆیانەی پەیامنێرانی 964 لە شوێنی رووداوەکەوە دەیگوازنەوە ئاگرەکە گەورەیەوە ژمارەیەکی زۆر دوکانی سووتاندووە و برینداریشی لێکەوتووەوە.
هێشتا هۆکاری سەرەکی ئاگرەکە دیاری نەکراوە بەڵام بە قسەی چەند شایەتحاڵێک پێدەچێت شۆرتی کارەبا بووبێت.
ئاگرەکە لە ناو دوکانی جلوبەرگی منداڵان و شوێنی بەرگدروەکان کەتووەتەوە و بە پێی زانیارییەکان گەشتووەتەوە بازاڕی زێڕنگەرانیش، چوونی تەواوی تیمەکان بە شوێنی ئاگرەکە قورسە.