رووداوەکانی ئەم ئێوارەیە

دەیان جوتیار رەنج بە خەسار بوون و پردەکەی داقوق پێنج ساڵە وەک خۆیەتی

964+

ژووری هەواڵ

دەیان جوتیاری دەشتی قەراج رەنج بە خەسار بوون و رەحمەتی باران و تەرزە بۆ ئەوان بوو بە نەهامەتی و حاسڵاتی ئەمساڵیانی فەوتاندووە.

لە ناوچەی پیشەسازی کەلار کەلەی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر بەسەر شاگردی فیتەرێکدا دەکەوێت و بەو هۆیەوە گیانلەدەستدەدات.

پردی داقوق کە رێگەیەکی سەرەکیە و کەرکوک بە بەغدا دەبەستێتەوە، هەروەها ئەو هاوڵاتیانەی لە کەرکوک و هەولێرەوە بەو رێگایەدا بەرەو ناوچەکانی گەرمیان دەڕۆن دەبێت بەو پردەدا تێپەڕبن، ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە دیوێکی پردەکە داروخاوە و بەتەواوی داخراوە.