لە سلێمانی
زیاتر لە 143 تۆن کەلوپەل و خواردن دەستیبەسەردا گیراوە
964+
ژووری هەواڵ
قایمقامیەتی سلێمانی لە مانگی نیساندا دەستیگرتووە بەسەر 143 تۆن و 63 کیلۆ کەلوپەل و خواردەمەنی، بەهۆی نەشیاوی بۆ بەکارهێنان و خواردن لەنێویبردوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 5.5.2024، گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە مانگی نیساندا شەش هەزار و 760 سەردانیان بۆ دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان ئەنجامداوە و 18 شوێنیان به‌هۆی دوباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچی و پابه‌ندنه‌بون به مه‌رجه‌كان داخستووە.
بە وتەی گۆران قادر، بڕی 41 ملیۆن و 785 هەزار دینار پێبژاردن کراوە بۆ ئەو شوێنانەی کە سەرپێچیان کردووە و ئەو پارەیە دەخرێتە سەر داهاتی گشتی.
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی 486 پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان تۆماركردوه، هه‌روه‌ها 192 شوێن ئاگاداركراونەتەوە کە سه‌رپێچی له مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نه‌كه‌ن.
“بە پێی رێنماییەكان، هه‌رشوێنێك پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نه‌بێت، سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه ئاگادار دەكرێتەوە، له‌كاتی دوباره كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كه‌یدا به‌بڕێك پاره سزای مادی دەدرێت، پاشان شوێنه‌كه داده‌خرێت، به‌هۆی به‌رده‌وامبونی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی سه‌رپێچی شوێنه‌كه روبەڕوی دادگا دەكرێتەوە”، قایمقامیەتی سلێمانی وا دەڵێت.