سێیانیش حاڵیان خراپە

رووداوی هاتوچۆ ژیانی لە دوو گەنج سەندەوە

964+

عومەر فەتاح ـ هەڵەبجە

ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای پێنجوێن ـ سەیدسادق دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

رووداوەکە بەدیاریکراوی نزیک گوندی کەوڵۆس بووە، لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان و لاندکرۆس بووە.

کەمال سەعدون، ئێشگر لەنەخۆشخانەی شەهید شەوکەتی سەیدسادق، بە 964ی وت، رووداوەکە کاتژمێر 4:00 بووە، پێنج کەسیان بە برینداری هێنایە بەشی فریاکەوتن، یەکێکیان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکەیان بەر لەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو.

ئەوەشی وت، سێ بریندارەکەی دی برینەکەیان سەخت بوو، هەربۆیە رەوانەی سلێمانی کراون.

سەرچاوەیەکی پۆلیسی سەیدسادق بە 964ی راگەیاند، لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە دەستیپێکردوەو تائێستا هیچ کەسێکیش دەستگیرنەکراوە.

پۆلیس دەڵێت، ئەو دووانەی گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 25 ساڵدایەو خەڵکی گوندەکانی سەیدسادقن.