بڵاوبوونەوەى کلۆر

بەڕێوەبەرى پڕۆژەى ئاوى خواردنەوەى قەڵادزێ لە بارەى ژەهراویى بوونى ئاوى ماڵان دڵنیایى دەدات

964+

محەمەد عەلی- قەڵادزێ

چوار رۆژ تێدەپەڕێت، بەڵام تا ئێستا لێچوونى بوتڵى غازى کلۆرەکەى پڕۆژەى ئاوى خاسـى قەڵادزێ لێى دەچۆڕێت، بەڕێوەبەرى پڕۆژەکەش دڵنیایى دەدات کە ئاوى خواردنەوەى دانیشتوانى قەڵادزێ مەترسى لەسەر نییە.

لە نیوەڕۆی رۆژى چوارشەممەى رابردووەوە، یەکێک لە بوتڵە غازە کلۆرەکانی پڕۆژەی ئاوی خاس لە پشدەر درزی بردووە، بەڵام دەنگۆى ژەهراویبوونى ئاوى ناو پڕۆژەکە لەناو هاوڵاتیانى قەڵادزێ بڵاوو بووەتەوە.

مارف مەحمود، بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ بە 964ـی وت،”پڕۆژەکە کاردەکات و بەردەوامین لە پێدانى ئاو بە هاوڵاتیان، هەرچەندە لێچوونی بوتڵى غازى کلۆرەکە بەردەوامە، بەڵام هیچ مەترسییەکى بۆ ئاوى خواردنەوەى پڕۆژەکە نییە و ئەو غازەى لە بوتڵەکە دەردەچێت، ناچێتەوە ناو ئاوى پڕۆژەکە”.

دڵنیایش بە هاوڵاتیانى قەڵادزێ دەدات کە ئاوى پڕۆژەکە تەندروستە و مەترسى لەسەر نییە.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح

تائێستا کلۆرى بوتڵەکەى پڕۆژەى ئاوى خاس بەتاڵ نەبووە

تائێستا کلۆرى بوتڵەکەى پڕۆژەى ئاوى خاس بەتاڵ نەبووە