بزانە چى بووە؟

لە شارباژێڕ بارانە و هاتوچۆ هۆشدارى دەدات

964+
ئەحمەد مستەفا

هاتوچۆی شارباژێڕ لە راگەیەنراوێکدا، داواکاری لەو شۆفێرانە دەکات کە دەچن بەرەو ناوچەی شارباژێڕ، لە پێناو سەلامەتی گیانی خۆیان و ماڵ و منداڵیان و خۆپاراستن لە زیانی گیانی و ماددی، بە وریاییەوە شۆفێری بکەن.

هاتوچۆی شارباژێڕ، ئەمڕۆ شەممە 4.5.2024، ئەوەشی وتووە، لەبەر ئەوەی بارانێکی زۆر دەبارێت زیخو و بەردی قەراغ شەقامەکان هاتووەتە سەرشەقامەکان، پێویستە بە ئاگاییەوە شۆفێرى بکرێت تا بەدووربن لە کارەساتی نەخوازراو.

هاتوچۆى شارباژێڕ چەند ژمارە تەلەفۆنێکى بەردەست خستووە، تا لە کاتی پێویستدا بتوانرێت پەیوەندى بەتیمەکانی فریاگوزاری بکرێت، لە وانە؛
کۆنترۆڵی هاتووچۆ ژمارە 188
بەرگری شــــــارستـانی 115
خزمەتگوزاری تەندروستی 122
پۆلیـسی فریاکەوتن 104

"ئەم شەپۆلی بارانبارینە تا سێشەممە بەردەوام دەبێت"