تیمى حاجیاوا

سەرکێشى شۆفێرانى ئۆفرۆد لە سماقوڵیى

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

ژمارەیەک لە شۆفێرانی ئۆفڕۆدی حاجیاوا لە گوندى سماقوڵیى قەزاى کۆیە سەرکێشییەکانیان ئەنجام دەدەن و بەسەر گرد و شیوەکانى ئەو ناوچەیەدا هەڵدەگەڕێن.

شۆفێرانى ئەو جۆرە یارییە سەرکێشییە، ئۆتۆمبێلەکانیان تایبەت کردووە بەو جۆرە یارییە و تەواوى پارچەکانیان دەستکارى کردووە و لەگەڵ سەرکێشییەکانى یارییەکە گونجاندویانە.

بەڵێن عەبدولقادر کە یەکێکە لە شۆفێرانی ئۆفڕۆد، بە 964ـى وت،”لە هەموو وڵاتان هاوکارى ئەو جۆرە یارییانە دەکرێت، بەڵام لێرە نەک هاوکارى ناکرێت بگرە زۆر جار رێگریشمان لێدەکرێت”.

“دەبوایە لە کاتى ئەنجامدانى سەرکێشییەکان تیمەکانى تەندروستى و هاتووچۆ ئامادەییان هەبێت بۆ ئەوەى لە هەر حاڵەتێکى نەخوازراو شۆفێرانى ئۆفرۆد پارێزگاریان لێبکرێت”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

سازکردنی سه‌یاره‌ی (باگی) تایبه‌ت به (ئۆفرۆد) له لایه...

سازکردنی سه‌یاره‌ی (باگی) تایبه‌ت به (ئۆفرۆد) له لایه‌ن دوو لاوی بوکانی