لە ناحیەی رزگاری

گەنجێک بەئۆتۆمبێل خۆی کێشا بە خوشکە سێ ساڵەکەی و گیانی لەدەستدا

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی گەنجێک بە ئۆتۆمبێل خۆی کێشا بەخوشکە بچووکەکەی و گیانی لەدەستدا.

رووداوەکە لەناحیەی رزگاری سەربەقەزای خەباتی پارێزگای هەولێربووە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ روویداوە.

وڵات سەمەد، دراوسێی ماڵەکەیە و بە964ی وت، “رووداوەکە دوای نیوەڕۆ بووە، ئەو گەنجەی شۆفیری دەکرد تەمەنی 20 ساڵانە، کاتێک ویستی ئۆتۆمبێلەکە بە بەگ بگەڕێتەوە بۆ دواوە بێ ئاگا بوو لەوەی خوشکە تەمەن سێ ساڵەکەی لەدواوە بووە، بەسەری کەوتووە”.

بەوتەی ئەو هاوڵاتییە، بەخێرایی منداڵەکە بردرا بۆ فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر، بەڵام بەر لەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

964 چەند جارێک پەیوەندیکرد بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر، بەڵام ئاماژەیان بەوەکرد کە رۆژی هەینییە و دەوامیان نەبووە، بۆیە ئاگاداری رووداوەکان نین.

ناحیەی رزگاری 10 کیلۆمەتر لەشاری هەولێر دوورە و لەساڵی 2004-ەوە بەفەرمی کراوەیە ناحیە و لەچوار کۆمەڵگە و 15گوند پێکدێت.

منداڵێکی چوار ساڵ بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

منداڵێکی چوار ساڵ بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا