چاویان لە پلەى دووەمە

شەڕى بارسا لەگەڵ جیرۆنایە

964+

سۆما حەکیم زادە

بارسێلۆنا و جیرۆنا هەردووکیان چاویان لەوەیە پلەى دووەمى ریزبەندى لالیگا مسۆگەر بکەن، بۆیە رووبەڕووبوونەوەى سبەینێیان رەنگە یەکلایى کەرەوە بێت.

بڕیارە لە یارییەکانى هەفتەى 34 لالیگا، یانەى بارسێلۆنا میدواندارى جیرۆناى رکابەرى بکات، چونکە هەردوو تیپ خەونى نازناوى ئەم وەرزەى لالیگایان لەدەستداوە و بەجیاوازى زیاتر لە 10 خاڵ کەوتوونەتە دواى ریال.

بارسا بە کۆکردنەوەى 73 خاڵ پلەى دووەمى ریزبەندییەکەى گرتووە و جیرۆناش 71 خاڵى هەیە و لە پلەى سێیەم دەبینرێت، ریالیش بە 84 خاڵ پلەى یەکەمى گرتووە و لەباوەشگرتنى نازناوەکەشى تەنیا لەسەر کات وەستاوە.

بارسا هەوڵ دەدات سێ خاڵى یارییەکە لە جیرۆنا وەربگرێت بۆ ئەوەى بەبێ سەرئێشە پلەى دووەم مسۆگەر بکات، بەڵام جیرۆنا نێچیرێکى ئاسان نیە و ئەویش خەونى بەدەستهێنانى پلەى دووەمى هەیە.

یارییەکە کاتژمێر 7:30 خولەک بە کاتى هەرێمى کوردستان لە یاریگاى جیرۆنا دەستپێدەکات، کۆتا رووبەڕووبونەوەى نێوانیشیان بە 4 گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە بەرژەوەندى جیرۆنا کۆتایى هاتووە.

بارسێلۆنا و جیرۆنا له‌ جامی شای ئیسپانیا ده‌ركران

بارسێلۆنا و جیرۆنا له‌ جامی شای ئیسپانیا ده‌ركران