کەڕووی کردووە

41 تۆن پیاز لە باشماخ لەناوبرا

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ 41 تۆن پیاز لەناوبرا کە لە ئۆزباکستانەوە هێنراوە، پیازەکە کەرووی کردبوو بەوهۆیەشەوە شیاو نەبووە بۆ خواردن.

سەرچاوەیەک لە مەرزی باشماخ بە 964ـی وت، بارە پیازەکە بە یاسایی داغڵی ناو دەروازەی باشماخ بووە و دواتر لە پشکنین دەرنەچووە و شیاوی خواردن نەبووە.

باسی لەوەشکرد، ئەو بارە پیازە لە ناو دوو بارهەڵگردا هاتووە و هۆکاری دەرنەچوونی لە پشکنین، تەڕبوونی پیازەکە بووە و کەڕوویەکی زۆری هەبووە و هاوکات چەکەرەشی کردبوو.

ئەوەشی خستەروو، ئەو بارانەی کە بە یاسایی دێنە ناو دەروازەی باشماخ، کاتێک لە پشکنین دەرناچێت ئەوا داوا لە خاوەنەکەی یاخوود نوێنەری یاسایی دەکرێت کە بارەکە بگەڕێندرێتەوە بۆ وڵاتی سەرچاوە، بەڵام ئەگەر خاوەنەکەی داوا بکات لەناو ببرێت ئەوا هەر لە دەروازەکە لە ناو دەبرێت و یان دەکرێت بەژێر خاکەوە یاخوود دەسوتێندرێت.

سەرچاوەکەی مەرزی باشماخ ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوو رۆژی رابردوودا 100 تۆن شوتیان گەڕاندووەتەوە کە شیاو نەبووە بۆ خواردن و مادەی کیمیایی زۆر بووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە ناو بارە پەتاتەدا خوێ و پیازی قاچاخ دەستیبەسەردا گی...

لە ناو بارە پەتاتەدا خوێ و پیازی قاچاخ دەستیبەسەردا گیرا