25 بەرکەووتەى هه‌ڵه‌بجه‌ن
ره‌زامه‌ندى درا و ئه‌وانه‌ى پێویستییان به‌گلێنه‌ى چاو بوو دەنێردرێنه ده‌ره‌وه
964+
عومه‌ر فه‌تاح ـ هه‌ڵه‌بجه
دواى نزیكه‌ى دوو مانگ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌ڵامى یاداشتێكى كۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى هه‌ڵه‌بجه‌ى دایه‌وه‌و ره‌زامه‌ندیداوه كه چاره‌سه‌رى بریندارانى كیمیاباران بكرێت و ئه‌و به‌ركه‌وتانه‌ى پێویستییان به‌گلێنه‌ى چاوه، ببرێنه ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر و نه‌شته‌رگه‌رى.
به‌پێى ئاماره‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى قوربانیان، 25 به‌ركه‌وته‌ى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه، پێویستییان به‌چاندنى گلێنه‌ى چاو هه‌یه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2.5.2024، لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى هه‌ڵه‌بجه، به 964ى وت، “له كاتى سه‌ردانى شاندی حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان بۆ هه‌ڵه‌بجه، له مانگى دووى ئه‌مساڵ یاداشتێكى پێنج خاڵیمان ئاراسته‌كردن، كه هه‌موویان تایبه‌ت بوو به‌چاره‌سه‌رى به‌ركه‌تووانى كیمیاباران و تاقانه‌كان و وه‌رگرتنى زه‌وى بۆ كه‌سوكارى شه‌هیدان”.
بە قسەی ئەو،”لە ئێستادا بە زارەکی بەڵێنی جێبەجێکردنی خاڵەکانیان داونەتەوە، بەڵام بە نوسراوی فەرمی ته‌نیا وه‌ڵامى یه‌ك خاڵیان وه‌رگرتووه ئه‌ویش چاره‌سه‌رکردنی به‌په‌له‌ى به‌ركه‌وتووانى كیمیابارانه به‌گشتى و ناردنه ده‌ره‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى پێویستییان به‌چاندنى گلێنه‌ى چاو هه‌یه”.
به‌پێى ئاماره‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى قوربانیان، 25 به‌ركه‌وته‌ى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه، پێویستییان به‌چاندنى گلێنه‌ى چاو هه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمی کوردستان، ماوه‌ى زیاتر له پێنج ساڵه چاره‌سه‌رى ئه‌و به‌ركه‌وتووانه راگیراوه، به‌وته‌ى لوقمان عه‌بدولقادر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى چوار كه‌سى ناردووه گلێنه‌ى چاویان بۆ دانراوه هیچیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، “له‌دواى ئه‌وه بڕیارى چاره‌سه‌ركردن راگیراوه، له‌كابینه‌كانى حەوت و هەشتدا نزیكه‌ى 150 به‌ركه‌وته گلێنه‌ى چاویان بۆ دانراوه”.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا