چۆن شوێنەکەی ئاشکرا بوو؟

ئوسامە بن لادن ئەگەر جلشۆرێکی بکڕیایە نەدەکوژرا

964+

عادل کانەبی

13 ساڵ پێش ئێستا لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئەمریکاوە شوێنی مانەوەی ئوسامە بن لادن سەرۆکی پێشووی رێکخراوی قاعیدە ئاشکرا کراو لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا کوژرا.

لە کتێبی “گەورەبوون و روخساری ئوسامە بن لادن” کە لەلاین پیتەر بێرگنەوە نوسراوە ئاماژە بەوەکراوە، ئەگەر بن لادن جلشۆرێکی بکڕیایە نەدەکوژرا.

ئەو نوسەرە مەبەستی لەوەیە کە دەزگای هەواڵگری بە ئەو جلە زۆرانەی بە تەنافی ماڵکەی بن لادندا هەڵواسرا بوو شوێنی مانەوەکەی ئاشکرا کردووە.

لە رۆژی 2.5.2011 لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لەلایەن ئەمریکاوە لە ماڵەکەی خۆی لە پاکستان کۆتایی بە ژیانی بن لادان هێنرا.

ئایا پێشمەرگە لە دۆزینەوە و کوشتنی ئوسامە بنلادن رۆڵی ...

ئایا پێشمەرگە لە دۆزینەوە و کوشتنی ئوسامە بنلادن رۆڵی هەبووە؟