پارێزگای هەولێر داوا دەکات

ئەمڕۆ و سبەینێ سەردانی سەیرانگا و ناوچە شاخاویەکان مەکەن

توانا نەقی

شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، پێشبینی دەکرێت کاریگەریەکانی لە ئەمڕۆ و سبەینێ هەینی زۆر زیاتر بن، بۆیە داوا دەکرێت گەشتیاران نەرۆنە ناوچە شاخاویەکان و سەیرانگاکان.

پارێزگاری هەولێر بڵاویکردەوە، لەبەر سەلامەتی گیانی خۆتان و خاو خێزانەکەتان، تکایە لەو رۆژانە بۆ گەشت و سەیران سەردانی سەیرانگا و ناوچە شاخاوییەکان مەکەن.

بەهۆی ئەو شەپۆڵە باران بارین و هەورە تریشقە زۆرەی زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە پێشبینی دەکرێت رۆژانی پێنجشەممە و هەینی بارانی بەهارەی بە خۆڕ ببارێت.

رێکارەکان گیراونەتە بەر لە زۆربەی ناوچەکان بۆ رێگری کردن لە کۆبوونەوەی ئاو سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان.