سەرۆکوەزیران فەرمانی پێکردوون

چاپی کارتی دەنگدانی هەڵبژاردنی هەرێم وەستێندراوە

964+

پێشەوا محەمەد

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی عێراق چاپی کارتی دەنگدانی هەڵبژاردنی کوردستانی تا دووشەممەی هەفتەی داهاتوو راگرتووە.

کۆمیسیۆنەکە چەند رۆژێک بەرلەئێستا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەتەوە و ناوبراو ئەو فەرمانەی پێداون.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە 964ـی راگەیاند، تیمێکی کۆمیسیۆنی عێراق لە وڵاتی ئیماراتن بۆ چاپکردنی کارتی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان، بەڵام  ئێستا کارەکە ناکەن و چاوەڕوانن.

وتیشی، “سەرۆکوەزیرانی عێراق وتوویەتی تا رۆژی دووشەممە، کارە تەکنیکییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان رابگرن”.

ئەو هەوڵە لە چوارچێوەی هەوڵەکاندایە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

ئەمڕۆ دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە، کە لقەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە پارێزگاکانی هەرێم کارەکانیان هەڵپەساردبێت، بەپێی بەدواداچوونێکی 964 دەرکەوتووە، هیچ کام لەو لقانە کارەکانیان هەڵنەپەساردووە لە دەوامی ئاسایی و راپەڕاندنی کارەکانیاندان.

عێراق نزیکەی 70 ملیار دیناری بۆ هەڵبژاردنی هەرێم تەرخان...

عێراق نزیکەی 70 ملیار دیناری بۆ هەڵبژاردنی هەرێم تەرخان کرد