بۆ هیندستان

هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق كه‌می كردووه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

داتا سەرەتاییەکانی هەردوو دەزگای چاودێریکردنی ره‌وتی بازرگانی “کلبه‌ر و ئێس ئه‌ی جی، دەریانخستووە کە عێراق لە ماوەی مانگی نیسانی ڕابردوودا ڕۆژانە زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی بۆ هیندستان هەناردە کردووە.
بەگوێرەی ئەو بەیاننامەیە، هیندستان لە مانگی نیساندا زیاتر نەوتی روسیای هاوردە کردووە، بەڵام بڕێکی کەمتر لە عێراق و سعودیە لەچاو مانگی پێشوو هاوردەی کردووە.
داتاکان ئاماژە بەوە دەکەن روسیا لە مانگی نیساندا وەک گەورەترین دابینکەری نەوت بۆ هیندستان ماوەتەوە و دواتر عێراق و سعودیە دێن.
داتاکان دەریانخستووە کە هیندستان کە سێیەم گەورەترین هاوردەکار و بەکاربەری نەوتی جیهانە، لە مانگی نیساندا کڕینەکانی بە رێژەی 13-17% بەراورد بە مانگەکانی پێشوو زیادی کردووە.
داتاکان دەریانخستووە کە هاوردەکردنی نەوتی لە عێراقەوە بە بەراورد بە مانگی پێشوو بە رێژەی 20% کەمی کردووە.
روسیا لە پلەی یەکەمی هەناردەکردنی نەوت بۆ هیندستان دێت بە بڕی 1,748,000 بەرمیل لە رۆژێکدا، عێراق بە 1,230,000 بەرمیل لە رۆژێکدا پلەی دووه‌می گرتووه‌، پاشان سعودیه‌ دێت بە هەناردەکردنی 627 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

نرخی نەوت هاتە 85 دۆلار

نرخی نەوت هاتە 85 دۆلار