لە گەشتی هەواڵەکانەوە
کۆرمۆر دەست بەکار دەکاتەوە و هەورەبروسکەش زیانی گەیاند
964+
ژووری هەواڵ
لهگهڵ ئهوهی گریمانهیهكی بههێز ههیه ئهمشهو بهرههمهێنانی غاز له كێڵگهی كۆرمۆر دهستپێبكاتهوه، حکومەتی فیدڕاڵی عێراقیش رەزامەندی دەربڕی بە ناردنی غازی ماڵان بۆ هەرێمی کوردستان.
عێراق غازی ماڵان بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێ
شیرێکی هۆڵەندی هەیە دەمێکە هەردوو وەزارەتی تەندروستی و بازرگانی قەدەغەیان کردووە، دەڵێن بە کەڵک نایەت، چونکە ئەوەی هەیە لەبازاڕ دەستکاری دەکرێت و ساختەیە، کەچی هێشتا شیرەکە لەبازاڕدا ماوە و ناوە ناوە لێی دەگیرێت، ئەوەی ئەمڕۆ گیراوە زۆر زۆرە، بە دیاریکراوی هەشت هەزار و چوارسەد قوتووە.
زیاتر لە هەشت هەزار قووتووی شیر دەستی بەسەردا گیرا
چەند وشتر و مەڕ و ماڵاتێکی داماو لەو کاتەی خەریکی لەوەڕین بوون، هەورە بروسکە لێی داون، هەندێکی مردار کردووەتەوە و هەندێکی تریان لە نیوەڕۆوە ئاژەڵدارەکە بۆیان دەگەڕێت دیار نەماون.