لە رووداوێکی هاتوچۆدا

ژنێک گیانی لە دەست دا و پیاوێکیش بە سەختی بریندارە

964+

شۆڕش هەرکی — هەولێر

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە نزیک گوندی تەرمووسەک ژنێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندارە.

رووداوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 30.4.2024 روویداوە و ژن و مێردێک لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ ڤیکترادا بوون و ژنەکە گیانی لەدەست داوە.

یاسین سدقی، خزمی ئەو دوو هاوسەرەیە و بە 964ـی راگەیاند، “ئەو دووکەس هاوسەری یەک بوون و بەهۆی رووداوەکەوە ژنەکە گیانی لە دەست داوە و پیاوەکەش بە سەختی بریندار بووە”.

وتیشی، “ژن و پیاوەکە دانیشتووی ناحیەی بەحرکەی پارێزگای هەولێرن و بڕیار وایە کەمێکی تر تەرمی ژنەکە لە کۆمەڵگای شاخۆلان بنێژرێت”.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

دوو کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

دوو کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا