ئاستەنگ دروستبووە
خۆپیشاندانی خاوەن پرۆژەکانی هێلکە رێگایەکی بە تەواوەتی داخستووە
964+
شیراز عەبدوڵا – هەولێر
زیاتر لە کاتژمێرێکە رێگای هەولێر بۆ کەرکووک داخراوە شوفێران سایدی هاتنەوە بە کاردێنن بەهۆی گردبوونەوەی خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان.
بەهۆی داخستنی رێگاکەوە قەرەباڵغیەکی زۆر و ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ شۆفێران دروستبووە.
بەشێک لە خاوەن پڕۆژەکانى بەرهەمهێنانى هێلکە، دژى هاوردەکردنى هێلکەى قاچاخ گردبوونەوە و دەڵێن، ئەگەر سنوورێک بۆ هێنانى هێلکەى قاچاخ دانەنرێت، ناچار دەبن پڕۆژەکانیان دابخەن.
مسکین نازم، یەکێک لە خاوەن پڕۆژەکانى بەرهەمهێنانى هێلکەیە، لە گردبوونەوەکەدا قسەى بۆ 964 کرد و وتى،”لە پڕۆژەکەى خۆم هەلیکارم بۆ نزیکەى 100 کرێکار دابینکردووە، بەڵام ئێستا خەریکە هێلکەى قاچاخ نەک کۆتایى بە پڕۆژەکەمان بهێنێت بەڵکو ئەو هەزاران هەلیکارەى هەیە کۆتایى دێت”.