دوو هەزار کەس ناویان تۆمارکردووە

وەزیری خوێندنی باڵا: لە 70 وڵاتەوە خوێندکار دێن لە عێراق بخوێنن

964+
ئەحمەد مستەفا

وەزیری خوێندنی باڵای عێراق ئەمڕۆ دووشەممە، وتی، “لە 70 وڵاتەوە زیاتر لە دوو هەزار خوێندکار خۆیان ناونووس کردووە تا بە پڕۆگرامی “لە عێراق بخوێنە” بێنە عێراق و بۆ ساڵی 2024 بۆ 2025 لە وڵاتەکەی دەست بە تەواوکردنی خوێندنی زانکۆ یان بڕوانامەی باڵا بکەن”.

ئەو قسانەی وەزیری خوێندنی باڵای عێراق، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ خوێندکارانی عەرەبی و بیانی بوو، کە بە پڕۆگرامی خوێندن لە عێراقن.

بە گوێرەی بڵاوکراوەیەکی وەزارەتەکەی بێت، ئەمڕۆ دووشەممە 29.4.2024، دکتۆر نەعیم عەبودی، وەزیری خوێندنی باڵای عێراق ئەوەشی وتووە، “خوێندکاران نوێنەرایەتی پردێکی رۆشنبیری گرنگی نێوان وڵاتان دەکەن، یەکەم وەشانی پرۆگرامی “لە عێراق بخوێنە” بۆ ساڵی خوێندنی 2023 بۆ 2024، هەزار و پانزە خوێندکار تێیدا وەرگیرا، لە کاتێکدا بۆ پرۆگرامی دووەم و بۆ ساڵی خوێندنی 2024 بۆ 2025 تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار خوێندکار ناوی خۆیان تۆمارکردووە، لە حەفتا وڵاتی جیهانەوە”.

دوو ساڵە عێراق، پڕۆگرامی ”لە عێراق بخوێنە”ی راگەیاندووە، وەزیری خوێندنی باڵا ئەوەشی وتووە، پێداچوونەوە بە ئاست و لایەنی ئەکادیمی زانکۆکانی عێراق، سەرکەوتنی ئەکادیمی و مێژوویان بۆ ناوبانگی مێژووی بەدەستهێناوە، تایبەت کاری پرۆفیسۆر و توێژه به تواناکانی زانکۆکانیان.

وەزارەتی پەروەردەی عێراق: رێژەی نەخوێندەواری بۆ 12% داب...

وەزارەتی پەروەردەی عێراق: رێژەی نەخوێندەواری بۆ 12% دابەزیوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا خاوەن بیرۆکەی داهێنەرانە دەنێرێ...

وەزارەتی خوێندنی باڵا خاوەن بیرۆکەی داهێنەرانە دەنێرێتە ئەڵمانیا

خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا داوای گۆڕینی خوێندنی زمان...

خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا داوای گۆڕینی خوێندنی زمانی ئینگلیزی دەکەن